دواین ئاماری بارانبارین و به‌روارد له‌گه‌ڵ پارساڵ بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كۆی گشتی بارانبارین و جیاوازی بڕی بارانبارینی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ پارساڵی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مساڵ بارانبارین له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم به رێژه‌یه‌كی زۆر له پار زیاتره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 52 ملم باران له سلێمانی باریوه و كۆی گشتی گه‌یاندوه‌ته 600 ملم، له هه‌ولێر 13 ملم باریوه و كۆی گشتی 272 ملم، له كه‌ركوك 55 ملم بارانباریوه‌و كۆی گشتی گه‌یشتووه‌ته 224 ملم، له دهۆك 19 ملم باران باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یاندووه‌ته 255 ملم، له هه‌ڵه‌بجه حه‌وت ملم باران باریوه و كۆی گشتی گه‌یاندووه‌ته 372 ملم.
هــ. ر
AM:11:36:27/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 7087
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت