بۆ جارێکی تر دابه‌شكردنی ئاو له سلێمانی و چەمچەماڵ وه‌ستا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له پڕۆژه‌ی ئاوی یه‌ك و دووی سلێمانی دوكان راگرت، ئه‌ویش به‌هۆی لێڵبو‌ونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌وه.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ جارێکی تر لەکستژمێر 12ی شەوەوه دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەی یه‌ك و دووی ئاوی دوکان _ سلێمانی وەستا بە هۆی لێڵ بونی سەرچاوەی ئاوەکەی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بەو هۆیەشەوە سەرجەم گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و بازیان و پیرەمەگرون و ئەڵڵایی ئاویان نابێت تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌نگی ئاوه‌كه.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش بەهۆی ژیانەوەی سەرچاوەی ئاوی سەرچنار کە ئاوی خواردنەوە بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی دابین دەکات بەهۆی لێڵبوونییەوە ماوەی چەند رۆژێک راگیرا.
هــ. ر
AM:10:39:27/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 22270
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت