ئه‌مڕۆ ئه‌م پاره‌یه له سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، پاره‌ی هاندانی مامۆستایان گه‌یشته سلێمانی و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2018، دابه‌شده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگاداری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی كردوه‌ته‌وه كه پاره‌ی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگی 4ی ساڵی 2017 گه‌یشتوه‌ته بانكه‌كان و له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
له سه‌ره‌تای وه‌رزی دووه‌می خوێندنه‌وه به‌شێكی زۆری مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه بایكۆتی وانه وتنه‌وه‌یان كردووه.
هــ. ر
AM:09:19:27/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 21592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت