زانیاری له‌ باره‌ی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو باران كه‌له‌ هه‌ردوو ده‌ریای ناوه‌نڕست و ده‌ریای سووره‌وه‌ دێن، هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و باران به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت و ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

 
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌له‌ ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌شناسی وه‌رگیراون، شەپۆلێکی باران و بەفر لەدوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی شوباتی 2018، ده‌رده‌كه‌وێت سەرەتا چەند کاتژمێرێکی کەم بەلاوازی دێتە ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کورستان، به‌ڵام دواتر هەورەکان زیاد دەکه‌ن، لەشەودا دەگۆرێت بۆ نمە بارانی زۆر کەم دواتر چالاک دەبێت بۆ بارانی لێزمەو بارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکان لافاوی زۆر دەبێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفرو باران یان بەفر دەبارێت.

ئەم شەپۆلە له‌ هەردوو دەریای ناوەڕاست و دواتر بۆ رۆژی 27 لە دەریای سورەوە یەک دەگرن، دێتە عیراق و هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما روولە دەبەزین دەکات، هەروەها رێژەی بارانی ئەم شەپۆلە 25 بۆ نزیکه‌ی 100 ملیمەترە لە چەند ناوچەیەک بەپێی گۆرانکاری ئەم ڕێژیە بەرزوو نزم دەکات.

هه‌روه‌ك لەم شەپۆلەدا بەهۆی دابەزینی پارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور ئەگەری دروست بوونی بەفرو باران یان بەفر بارین هەیە بۆ ناوچەی نزم وەک سەرو 1200 مەتر لە ئاستی دەریا  ئەمەش ئەم بەرزاییە لەگەڵ گۆڕانکاری دەگۆرێت یان بۆ سەروتر یان بۆ نزم تر دەبێت ئەویش ئەگەرە.
 
هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەیاری ناوەڕاست و دواتر  دەریای سوور، روودەکاتە عیراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا  پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات، هەروەها  لەگەڵ بەردەوامی ئەم شەپۆلە باران بارینە، بەفریش بەپێی بەرزای زۆر دەبارێت، خێرای با لەگەڵ بارینی باران و بەفر زیاد دەکات.

هەروەها بەهۆی زۆری بارانبارینه‌كه‌ لافاو لە زۆربەی ناوچەکان روو دەدات، هەروەها هەرێمی کوردستان تا سەری مانگ ئەم شەپۆلە باران بارینە بەردەوامی دەبێت، لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان باران  دەبارێت، بەبڕی جیاواز لە هەندێک شار کەم هەندێک شاریش بارانی باش دەبارێت، هەروەها ئەم شەپۆلە 50 کاتژمێر یان زیاتر بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، هەروەها لە ناوەڕاستی کاتەکانی ئەم  50 کاتژمێرەدا وەک شەوی 26بۆ بەرەوبەیان، یان سبەی 27 مانگ چڕبوونەوەیەکی زۆر خەست بە بەردەوامی دەبێت، بارانی زۆر باش دەبارێت بۆ دوای ئەم شەپۆلە پاشکۆی بارانبارین هەیە بەهۆی هەوری ناوخۆی یەوە.

به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوكی سالار حاجی عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

هــ. ر


PM:08:15:25/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 26682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو