سەرۆكی ئیسپانیا: گەلی كوردستان بە تێكشكاندنی داعش دۆستێكی زیاتری بۆ خۆی لە ئەوروپا پەیدا كرد

‌ماریانۆ راخوی، سەرۆكی حكومەتی ئیسپانیا

وێستگە نیوز -

لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی سیاسیی لاوانی ئیسپانیاسەرۆكی حكومەتی ئیسپانیا ڤایگەیاند:"حكومەتی ئیسپانیا ڕێز لە قوربانیەكانی پێشمەرگە دەگرێت و گەلی كوردستان بە تێكشاندنی داعش دۆستێكی زیاتریان بۆخۆیان لە ئەوروپا پەیدا كرد.

لە كۆبوونەوەی لاوانی سیاسیی ئیسپانیا، فەلاح حەسەن، کە لاوێكی كوردە و وەك جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسی جیهان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، چاوی بە ماریانۆ راخوی، سەرۆكی حكومەتی ئیسپانیا کەوت و ئەو لاوە کوردە ئاماژەی بە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە شەڕی دژ بە تیرۆر، ئەو شەڕەی پێشمەرگە لە بری هەموو جیهان و لەپێناو ئارامی و سەقامگیری كردی، بۆیە داوای پشتیوانی حكومەتی ئیسپانیای لە ماریۆنا راخوی بۆ گەلی كوردستان كرد بۆ ئەوەی بتوانن بەر لە تیرۆر بگرن بۆ هەمیشە.

لە بەرامبەرداسەرۆكی حكومەتی ئیسپانیا ڕێزی بۆ قوربانیەكانی پێشمەرگەو خۆڕاگری گەلی كوردستان نیشاندا بەرامبەر تێكشاندنی تیرۆریستان.

راخوی وتی:"گەلی كوردستان بە تێكشكاندنی داعش دۆستێكی زیاتری بۆ خۆی لە ئەوروپا پەیدا كرد"،بەڵێنی پشتیوانیشی بە لاوانی كوردستاندا بۆ ئەوەی بتوانن لە ئایندە ببنە هێزێكی نوێ‌ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەو ڤەواندنەوەی ئەو مەترسیەش لەسەر ئەوروپا و جیهان.


PM:03:55:25/02/2018






ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو