به‌رپرسێكی گۆڕان: له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان مه‌ترسی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر كورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق له شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان 50% كه‌متر بێنێت ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسی بۆی.
ئه‌حمه‌د عه‌زیز، رێكخه‌ری ژووری ناوچه دابڕاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت له ئه‌نجامی سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی، بۆیه ئێستا دۆخه‌كه هێنده سه‌خت بووه بوونی كورد له‌كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی، حكومه‌تی عیراقیش سیاسه‌تی ته‌عریب و پاكتاوی نه‌ژادی دژی كورد پیاده ده‌كات.
ناوبراو وتی "مه‌ترسی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه به‌تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆته ره‌مزی ناوچه دابڕاوه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر كورد له هه‌ڵبژاردندا 50% كه‌متر بێنێت، ئه‌وا له‌ڕووی سیاسی و مێژوییه‌وه بۆ كورد ده‌بێته بایه‌تێكی گه‌وره، خه‌ڵكێكی زۆر له‌به‌ر سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتی تووشی نائومێدی بوون و ره‌نگه به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، نه‌یارانی كوردیش ئه‌وه‌ی پێشتر كورد كردوویه‌تی بۆ به‌ده‌ستیهێنانی ده‌نگ، ئه‌مجاره عه‌ره‌ب و توركمان ده‌یكه‌ن".
رۆژی 16-10-2017 هێزه عیراقییه‌كان چوونه‌وه نێو شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، له‌و كاته‌شه‌وه تائێستا پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن راكان جبوری به‌ڕێوه ده‌برێت.
PM:03:35:25/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت