یه‌په‌گه: پابه‌ند ده‌بین به بڕیاری ئاگربه‌ست
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا مافی خۆپاراستن به‌كاردێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ئاگربه‌ستی له سه‌رانسه‌ری سوریا راگه‌یاند، خسته‌ڕوو.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند كه "پابه‌ند ده‌بن به بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا مافی خۆپاراستن به‌كاردێنن".
یه‌په‌گه به‌ڵێنیشی داوه ئه‌منیه‌تی وه‌فدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان دابین بكات كاتێك له‌ژێر سه‌ره‌وه‌ریی یه‌كینه‌كانیان سه‌ردانی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
له‌سه‌ر بڕیاری ژماره 2401ی 24ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه-ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه به ئامانجی ناردنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ سوریا؛ له ته‌واوی سوریا به عه‌فرینیشه‌وه ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل پێشوازیی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین.
ئێمه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ، جگه له به‌رانبه‌ر ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئێمه مافی پاراستنی ڕه‌وا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌كاردێنین.
یه‌كینه‌كانی ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌منیه‌تی تێپه‌ڕبوونی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین كه له‌ژێر سه‌ره‌وه‌ریی یه‌كینه‌كانماندان، دابین بكه‌ن كه به‌مه‌به‌ستی هاریكاریی مرۆیی، ته‌ندروستی و ده‌رمانكردنی ئه‌و بریندارانه‌ی كه له ئه‌نجامی كردنه ئامانجی ناوه‌نده كاراكان له لایه‌ن سوپای توركیا و هێزه لایه‌نگره‌كانیان زیانیان پێگه‌ییشتووه و باری ته‌ندروستییان له‌مه‌ترسیدایه.
ئێمه وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه له سوریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
PM:02:07:25/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت