پشتیوان سادق: ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین له سلێمانی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێكاته‌وه
پشتیوان سادق
وێستگه نیوز -
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه زیاتر كات كوشتنه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له سلێمانی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده له پاش كردنه‌وه‌ی كڵێسایه‌ك له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رایگه‌یاند كه "هه‌وڵی جددیمان داوه و هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له خزمه‌تی مامۆستایان‌دا ده‌بین و له‌گه‌ڵ مافه‌كانیانداین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین خوێندن نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت".
پشتیوان سادق وتی: "ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین له سلێمانی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێكاته‌وه".
وتیشی: "له‌م رۆژانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی هاندانی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كات و سه‌رقاڵی چاكسازیشه تا داهاتێكی باش بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه".
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌گه‌ڵ به‌غدا خه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتنێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، پشتیوان سادق رایگه‌یاند كه "ره‌نگه به‌غدا تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عیراق موچه‌یه‌ك بنێرێت یاخود نه‌شینێرێت".
وتیشی: "نیه‌تی جدی نییه و زیاتر كات كوشتنه، ئه‌گه‌رنا ماوه‌ی سێ مانگه سه‌رقاڵی وردبینین، ده‌یانتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا موچه‌یه‌ك بنێرن".
PM:01:54:25/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 15432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت