په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: عه‌بادی دینارێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان نانێرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پیلانێكی مه‌ترسیداری له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه له پیلانه‌كه‌یدا هه‌یه.
رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زوویی داواكاریی مامۆستایانی ناڕازی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عیراق بكه‌ن تا كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
رێزان شێخ دلێر وتی: "ئه‌گه‌ر له‌ماوه 10 رۆژی دیكه‌دا ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌كرێنه‌وه، خوێندنی ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌ژمار ناكرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "عه‌بادی ده‌توانێت كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تاكو مه‌رجی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان نه‌چێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكات، هه‌روه‌ها دینارێك بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت، به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه خه‌ڵكی كوردستان زیاتر ده‌ستخه‌ڕۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی دیكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناشرین بكات".
وتیشی: "به‌رنامه‌یه‌كی عه‌بادی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه، بێگومان ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته هاوڵاتییان به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه هۆشیار بن، چونكه ناكرێت به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی چه‌ند كه‌سێكه‌وه، ئێمه هه‌رێمه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بكه‌ینه‌وه".
ڕێزان شێخ دلێر ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌ندێك حزب و لایه‌نی سیاسی لاف و گه‌زاف به به‌غداوه لێ ده‌ده‌ن، هاوكات هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
PM:12:52:25/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت