وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: برێت مه‌كگۆرك له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه برێت مه‌كگۆرك له پۆستی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له عیراق و سوریادا ده‌مێنێته‌وه.
هێزه‌ر ناورت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "برێت مه‌كگۆرك ناڕوات بۆ هیچ شوێنێكی تر. به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی دژی داعش".
ئه‌م لێدوانه‌ی هێزه‌ر ناورت دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ ماڵپه‌ڕی فۆرێن پۆله‌سی بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا پلانی هه‌یه بۆ له‌سه‌ركارلابردنی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی دروستبوونی بۆشایی دیپلۆماسی ئه‌مریكا له عیراق و سوریا زیاتر ده‌كات.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه و دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ لێدانی داعش له عیراق و سوریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا پێكهێنرا، برێت مه‌كگۆرك وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه دیاریكرا.
AM:11:17:23/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت