ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: له هه‌رێم 53 هه‌زار پاسه‌وانی شه‌خسی هه‌ن كه زۆربه‌یان ئیشی باخه‌وانیان پێده‌كرێت
وێستگه نیوز –
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه له هه‌رێمی كوردستان 53 هه‌زار كه‌س پاسه‌وانی شه‌خسی هه‌ن كه به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه دانراون و زۆربه‌یان ئیشی باخه‌وانیان پێده‌كرێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆڕێكی جه‌ماوه‌رییدا كه مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆی سازكردبوو، چه‌ند زانیاریی و ورده‌كارییه‌كی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم‌و پشكی كورد له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 ی عیراق خسته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتی: "تائێستا ئه‌و پشكه‌ی بۆ كورد له بودجه‌دا دانراوه، له‌ئاست چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌دا نییه و له هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ پچڕینی پشكی شایسته بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامین".
سه‌باره‌ت به كیشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید رایگه‌یاند كه "ئێمه سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان هه‌یه ئه‌وانیش: به‌شنه‌كردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دانراوه زۆركه‌مه و به‌ش ناكات، هه‌روه‌ها ناوهێنانی پارێزگاكان له بری هه‌رێمی كوردستان یان حكومه‌تی كوردستان".
وتیشی: "یه‌كێكی دیكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بریتییه له نه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی راستی بۆ ژماره‌ی پێشمه‌رگه له هه‌رێم".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵه ئاشكرایكرد كه "له هه‌رێم 53 هه‌زار به‌س پاسه‌وانی شه‌خسی هه‌ن كه زۆربه‌یان ئیشی باخه‌وانیان پێده‌كرێت".
AM:11:07:23/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت