پاڵێواراوێكی پارتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌تكرایه‌وه
جوان عەبدوڵا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ھەموارنەكردنەوەی یاسای كەمكردنەوەی تەمەن، یەكەمین كاندیدی كورد بۆ ئەنوومەنی نوێنەرانی عیراق رەتكرایەوە.
جوان عەبدوڵا، تەمەنی 29 ساڵە و دەرچوی بەشی یاسایە، یەكێك بوو لە پالێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و نیگەرانە لەوەی پرۆژەیاسای تایبەت بە كەمكردنەوەی تەمەن بۆ پاڵێوراوان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پەسەند نەكراوە و هه‌ر وه‌ك خۆی ماوەتەوە.
هه‌رچه‌نده بابەتەكە یاساییە، بەڵام جوان عەبدوڵا پێی وایه كه دەبێت ئه‌و یاسایە ھەموار بكرێتەوە، چونكه به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، نابێت تەمەنی ھەر نوێنه‌رێك له 30 ساڵ كه‌متر بێت.
له‌سه‌ر هه‌مان پرلاس ئه‌رده‌لان نوره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: ھەموار نەكردنەوەی بڕگه‌ی یاسایی تایبەت بە تەمەنی نوێنه‌ران ھۆكاری خۆی ھەیە و، ئەو تەمەنه‌ش بە گونجاو دەزانێ بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی هه‌ر وڵاتێك.
هاوكات هۆگر چه‌تۆ، كه شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردنه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، بوونی گەنجان لە ناوەندەكانی بڕیاردان وا دەكات كۆمەڵگای پێشكەوتن بە خۆیه‌وە ببینێ و ئەوە بە مافی سیاسی ھەر تاكێكی كۆمەلگا دەزانێ و پێیوایه، مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌یه هه‌مان ئه‌و مافه‌شی هه‌یه كه خۆی كاندید بكات.
عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به یاسا تەمەنی دەنگده‌ران و خۆ كاندید كردنی لە یەك جیا كردوەتەوە، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك لە تەمەنی 18 ساڵی مافی دەنگدانی ھەیە و لە تەمەنی 30 ساڵی و زیاتریش مافی ئەوەی ھەیە خۆی كاندید بكات.
بۆ ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش پێشنیاز كرابوو، تەمەنی پاڵێوراوان بكرێتەوه 25 یا 28 ساڵ تا بوار بۆ به‌شداربوونی گه‌نجان له بڕیاردان بڕه‌خسێت، بەڵام هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه یاساكه دەنگی لە سەر نەدرا و تەمەنەكە ھەر لە 30 ساڵی بۆ سەرەوە مایەوە.
PM:10:08:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 26460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت