عیراق بە پلەی 12دێت بۆ گەندەڵی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان

‌دیمەنێک لە شاری بەغدا...

وێستگه‌ نیوز ـ
رێكخراوی شەفافیەتی نێو دەوڵەتی رایدەگەیەنێت، عیراق بە پلەی 12دێت بۆ گەندەڵی لەناو وڵاتانی جیهاندا و سوریاو سۆماڵ و كوریای باكورو باشوری سودانیش لەپلەكانی یەكەمن.


لە راپۆرتی خۆیدا ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی كە بڵاویكردوەتەوە لەبارەی وڵاتانی گەندەڵ لە جیهاندا ئەوە هاتووە: "نیوزڵەندەو دانیمارك بە 89 خاڵ پلەكانی یەكەم و دووەمیان گرتووە لەناو وڵاتانی جیهاندا كە كەمترین گەندەڵیان تێدایە".

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە، "باشترین ناوچەكە كەمترین گەندەڵی تیادایە و شەفافیەت بونی هەیە وڵاتانی رۆژئاوایە ئەوروپایە بە 66 خاڵ و خراپترین ناوچەش بۆگەندەڵی وڵاتانی ئەفریقایە بە 32 خاڵ و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەورپاو ئاسایی ناوەراستیش بە 34 خاڵ ریزبەندیەكەیان گرتوە".

لە راپۆرتەكەی ئەو رێكخراوەدا ئەوەش هاتووە، "عیراق پلەی 12دێت بۆ گەندەڵی لەناو وڵاتانی جیهاندا ولەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبیش بەپلەی شەشەمین دێت و وڵاتانی سوریاو سۆماڵ و كوریای باكورو باشوری سودانیش لەپلەكانی یەكەمن بۆگەندەڵی".

هــ. ر


PM:02:46:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو