پێشکەشکارێک لە پەخشی راستەوخۆدا منداڵی بوو

‌دایک و منداڵەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
پێشکەشکارێکی رادیۆ لە شارێکی ئەمریکا لە پەخشی راستەوخۆدا کاتی منداڵبوونەکەی بۆ بیسەرانی رادیۆکە پەخشکرد.


کاسیدەی پرۆکتەر، پێشکەشکاری بەیانیان لە ڕادیۆی "The Arch" لە شاری سەینت لویس ساتی منداڵبوونەکەی لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە گواستەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو کاسیدەی ژانی گرتووە و دواتر رادیۆکەی لەگەڵ ئەو نەخۆشخانەیەی کە تیایدا منداڵەکەی بووە، هەماهەنگی کردووە تا بیگوازنەوە.

ناوبراو بە بی بی سی وتووە، ساتێکی چاوەڕواننەکراو بووە چونکە دوو هەفتە پێشتر لەکاتی خۆی منداڵەکەی بووە، ئەوەشی وتووە "مایەی سەرسامییە بۆ من کە توانیم یەکێک لە خۆشترین رۆژەکانم بۆ بیسەرانم بگوازمەوە."

منداڵەکە ناونراوە جەیمسن، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو بیسەرانی رادیۆکە لە کێبڕکێیەکدا ئەو ناوەیان بۆ هەڵبژارد.

هــ. ر


AM:08:49:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 6563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو