روسیا له‌باره‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، كه له ژێر گه‌مارۆی رژێمی ئه‌سه‌د دایه، كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات.
ڤاسیلی نه‌بانزیا، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد.
نه‌بانزیا بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و خستنه‌ڕووی بۆچوونی گشت لایه‌نه‌كان، سبەی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نیكی هالی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی تراژیدیای غوته‌ی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند كه ناتوانن چاوپۆشی له‌و دۆخه بكه‌ن.
هەەر لەو دانیشتنەدا جۆناسان ئاڵێن، جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بووه‌ته شوێنی "مردن و روخان".
PM:10:46:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت