كچه‌ سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی له‌ عیراق گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌ سه‌ربازێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق كرده‌وه‌.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ كچه‌ سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا له‌كاتی خزمه‌تكردنی له‌ عیراق گیانی له‌ده‌ستداوه‌، بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه‌ سه‌ربازه‌ ئاشكرا بكه‌ن.

میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردوه‌ كه‌ كچه‌ سه‌ربازه‌كه‌ ته‌مه‌نی 26 ساڵ و له‌ روداوێكی دوور له‌ كرده‌وه‌ی توندوتیژی یان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مریكا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2017 رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ عیراق ده‌گاته‌ 9 هه‌زار سه‌رباز و به‌مدواییه‌ش بڕیاری داوه‌ كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، قۆناغ به‌ قۆناغ ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی كه‌م بكاته‌وه‌.


PM:08:12:21/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت