هێزێكی تری حكومه‌تی سوریا گه‌یشته عه‌فرین
وێستگه نیوز –
ژماره‌یه‌كی تر هێزی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا گه‌یشتنه شاری عه‌فرین كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگریه‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی تر هێزی میلـلـی گه‌یشتنه شاری عه‌فرین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان.
پێشتر توركیا هۆشداری دا له چوونی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا بۆ عه‌فرین به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا.
لای خۆیه‌وه روسیا كه باس له‌وه ده‌كرێت نێوه‌ندگیری له‌نێوان توركیا و سوریا ده‌كات، داوایكرد وتووێژی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێبكات.
سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی: "ده‌كرێت كێشه‌ی عه‌فرین له‌ڕێی وتووێژی راسته‌وخۆوه له‌نێوان سوریا و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌شی تاكه رێگایه".
ماوه‌ی 33 رۆژه سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر شاری عه‌فرین به ئامانجی كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌و شاره‌دا.
PM:07:00:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت