ئه‌ردۆغان: هێزه‌كه‌ی سوریا له عه‌فرین كشایه‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی رێگانادات هیچ هێزێك بچێته ناو عه‌فرین و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و هێزه‌ی سوریا كه هه‌وڵیان دا بچنه ناو عه‌فرین، دوای بۆردوومانكردنیان، كشانه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سوریا كه هه‌وڵیاندا ئه‌مڕۆ بچنه عه‌فرین، دوای بۆردوومانكردنیان، كشانه‌وه.
ئه‌ردۆغان وتی: "رێگا ناده‌ین هیچ هێزێك بچێته عه‌فرین بۆ پشتیوانی چه‌كداره كورده‌كان له‌وێ".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران له‌سه‌ر عه‌فرین رێككه‌وتووین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان باجی قورسی هه‌ڵه‌كانیان ده‌ده‌ن".
پێشتر ئاژانسی هاوارنیوز لە ڕۆژئاوای کوردستان-ەوە بڵاویکردەوە، کە لە ئەنجامی خۆڕاگریی 32 ڕۆژەی گەلی عەفرین و شەڕڤانانی هه‌سه‌ده، دژی هێرشەکانی سوپای تورکیان و گروپه‌كانی سه‌ربه‌و وڵاته و ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیبلۆماسی، یەکینەکانی گەل-ی سەر بە سوپای سوریا دەچنە عەفرین".
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 32 ڕۆژە سوپای تورکیان و گروپە سەر بەو وڵاتە، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.
PM:08:23:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت