مامۆستایانی ناڕازی ژماره‌یه‌ك بڕیاریان دا
وێستگه نیوز –
مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی رایانگه‌یاند كه پشتیوانی هه‌ڵوێستی خۆڕسكانه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ین له نه‌چوونه‌وه‌یان بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن، ئاشكراشیكرد كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و له هه‌فته‌ی داهاتوودا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، شاره‌زوور، چه‌مچه‌ماڵ، بازیان و ته‌كیه رایانگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان و خراپی دۆخی ئابووری مامۆستایان به‌رده‌وام بوون له‌چالاكی و خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆش له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراواندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كان دوای گفتووگۆیه‌كی گرنگ گه‌شتنه ژماره‌یه‌ك خاڵی هاوبه‌ش".
مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێن: "پشتیوانی هه‌ڵوێستی خۆڕسكانه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ین له‌نه‌چونه‌وه‌یان بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "مامۆستایان و قوتابیان قوربانی ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكارن بۆیه داواكارین له‌كه‌سوكاری قوتابیان هاو هه‌ڵوێست و پشتیوانمان بن له‌پێناو نه‌فه‌وتانی ساڵێكی خوێندنی ڕۆڵه‌كانیان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مامۆستایانی ناڕازی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له "به‌رده‌وامی هه‌ڵوێسته‌كانمان تا وه‌رگرتنی مووچه‌ی ته‌واو و بێ پاشه‌كه‌وت و له‌كاتی خۆیدا".
داواش له‌سه‌رجه‌م هێزه‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن كه "هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرایان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌داخوازی و داواڕه‌واكانمان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ینه وێستگه‌ی سزادانی ئه‌و حزبانه‌ی دژی داواكانمانن".
مامۆستایانی ناڕازی ئاشكرایان كدووه كه "له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی مامۆستایانی ناوچه جیاوازه‌كان ده‌چنه بغداد"، جارێكی تر داوا له‌حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن به‌زووترین كات مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، شاره‌زوور، چه‌مچه‌ماڵ، بازیان و ته‌كیه پشتیوانی مامۆستایانی بادینان و هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌یان نواندووه و رایده‌گه‌یه‌نن كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه 2018/2/25 خۆپیشاندانی به‌رفراوان رێكده‌خه‌ین و داوا له مامۆستایان و زانایانی ئاینی و باوك و دایكی قوتابیان و سه‌رجه‌م سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین پشتیوان و به‌شداربن".
PM:07:30:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 6480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت