به‌رپرسێكی ئێرانی: ئێمه سه‌دام حسێنمان له‌سێداره دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا پارێزگاری له سه‌دام حسێن سه‌رۆكی كۆچكردووی عیراق بكه‌ن، وڵاته‌كه‌ی ناوبراوی له‌سێداره دا.
ره‌حیم ئازغه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری شۆڕشی ئێران له میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئوفوق"ی ئێرانی وتی: "ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا، پارێزگاری له سه‌دام حسێن بكه‌ن، بۆیه ئێران سه‌رۆكی كۆچكردووی عیراقی له‌سێداره دا".
به‌گوێره‌ی سۆمه‌ریه‌نیوز، ره‌حیم ئازغه‌دی ده‌ڵێت: "ده‌ست له كاروباری وڵاتانی دۆستی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وه‌رده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی حوكمه‌كانیان بڕوخێنین و بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتمان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئێستادا 5 بۆ 6 وڵات دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا نه‌ماون، كه‌وتوونه‌ته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری شۆڕشی ئێران راشیگه‌یاند كه "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئیمپراتۆریه‌تی فارسی له ناوچه‌كه‌دا رابگه‌یه‌ندرێت".
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، حه‌یده‌ر مه‌لا سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی عیراق بۆ حیواری وه‌ته‌نی، رایگه‌یاند كه "له كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه ده‌كه‌ین كه زیاده‌ڕه‌وی كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق، داوا له وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستێكی ئاشكرا و روونی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییانه".
حه‌یده‌ر مه‌لا وتی: "عیراق نابێته‌به‌شێك له سیاسه‌تی میحوه‌ری تایه‌فی كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا دروستی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو ئیمپراتۆریه‌كه‌ی دامه‌زرێنێت".
داواشی له ئێران كرد كه "ئاگادار بێت سیاسه‌تی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كێشه و قه‌یران كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌بێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دركی به مه‌ترسییه‌كانی سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرد".
سه‌رچاوه: RT
PM:06:53:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 41735
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت