په‌رله‌مانتارێكی پارتی: له كه‌ركوك براكه‌میان رفاند
وێستگه نیوز -
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكرات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه له شاری كه‌ركوك براكه‌ی رفێندراوه و دواتر توانیویه‌تی خۆی رزگار بكات.
ئه‌میره زه‌نگه‌نه، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی وت: "برایه‌كم به ناوی محه‌مه‌د، كه له‌دایكبووی ساڵی 1966ـه، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاواره‌ی ھه‌ولێر بووه، ماوه‌ی دوو ڕۆژه به ھۆی نه‌خۆشكه‌وتنی دایكم گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری كه‌ركوك".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ كڕینی چاره‌سه‌ری پزیشكی چووه‌ته شه‌قامی قودس له شاری كه‌ركوك و له لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێڵی پڕ له چه‌كداره‌وه رفێندرا، به‌ڵام دواتر توانی خۆی له ده‌ست چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان رزگار بكات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "چه‌كداره‌كان له نێو دوو ئۆتۆمبێڵی جۆری پیكاب و كامریدا بوون و سه‌ره‌تا داوای ناسنامه‌یان له براكه‌م كردووه، دواتر فڕێیان داوه‌ته نێو ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌وه‌ی بیڕفێنن، به‌ڵام براكه‌م توانی خۆی ده‌رباز بكات، سوپاس بۆ خوا رزگاریشی بووه".
ئه‌میره زه‌نگه‌نه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "محه‌مه‌دی برام ھیچ كێشه‌ی نییه، ته‌نیا كورده و برای منه وه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكه و خه‌ریكی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیه، چونكه چه‌كداره‌كان كه نه‌ناسراو بوونه، به ئۆتۆمبێڵ به دوای خۆیاندا كێشاوه و به‌و ھۆیه‌وه زامدار بووه".
PM:06:24:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت