وێستگه نيوز نوێترین زانیاری له‌سه‌ر واده‌ی مووچه‌ی مانگی 11 بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ئاشكرای كرد كه بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی 11 ی ساڵی ڕابردوو ده‌كه‌وێته سه‌ری مانگه‌وه‌و تاوه‌كو 5 ئازاری 2018یش به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌سایتی وێستگه نیوز، ڕایگه‌یاند له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا خشته‌ی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی پاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێـته‌وه‌و هه‌ر بۆ رۆژێكیش دوای ئه‌و به‌رواره ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه مانگی 11 ساڵی ڕابردوو تاوه‌كو 10 ی ئازار ده‌خایه‌نێت به‌ڵام تاوه‌كو رۆژی 5 ی ئازار ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ووت" ئه‌وه‌ی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یكات، كارێكی ناڕه‌وایه‌و زۆرینه‌ی حزبه سیاسییه‌كانیش به‌و بۆنه‌یه‌وه كه‌وتنه درۆوه، ئۆپۆزسیۆنی هه‌مووی به‌درۆخسته‌وه، كاتێك له‌زاری عه‌بادییه‌وه ده‌یانووت مووچه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی ناردووه‌و بۆ حكومه‌تی هه‌رێم".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی باوه‌ڕ به قسه‌كانی عه‌بادی ده‌كات و لێدوان له‌سه‌ر مووچه ده‌دات، خۆتان ده‌زانن چۆن كه‌وته ته‌ڵه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عه‌بادییه‌وه‌و لای خه‌ڵكی كوردستان چۆن به‌درۆ كه‌وته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتی"هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هه‌ن له‌به‌غدا دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رچاوی ره‌ش كردوون و هیچ نابینن، بۆیه به‌درۆكانی عه‌بادی شاگه‌شكه ده‌بن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی"به‌داخه‌وه له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا بوونه‌ته دارده‌ستی عه‌بادی".
PM:02:43:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 79119
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت