له تاران به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه سه‌دان ده‌روێش ده‌ستگیركران و سێ پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا
دیمەنێک لە خۆپیشاندانی دەروێشەکان
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی چه‌ند ده‌روێشێكی گونابادی، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌روێشانی شاری گوناباد له شه‌قامی پاسدارانی شاری تاران خۆپیشاندانیان كرد و دواتر خۆپیشاندانه‌كه گرژی تێكه‌وت و سێ پۆلیس گیانیان له ده‌ستداو سه‌دان ده‌روێش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان گرژییه‌كان له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه دروست بووه، ده‌روێشه‌كان به ئۆتۆمبێل هێزه ئه‌منییه‌كانیان شێلاوه، پاس و ئۆتۆمبێلیكی بچوك له جۆری سه‌مه‌ند خۆیان كردووه به‌ناو هێزه‌كانی پۆلیسدا و سێ پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستداوه، دواتر هێزه‌كان ته‌قه‌یان له ده‌روێشه‌كان كردووه، خۆپیشاندانه‌كان ته‌واو گرژیی تێكه‌وت، خۆپیشانده‌ران ئاگریان كرده‌وه‌و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلیان سووتاند.
دواجار به ده‌ستگیركردنی 300 ده‌روێش، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه بهێنن.
گوناباد، قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی (مه‌شه‌هه‌د)ه، دهروێشهكانیش شیعه‌ی شاری مهشههدبوون.
هــ. ر
AM:10:26:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت