وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا: چوونی سوپای سوریا بۆ عه‌فرین ره‌نگه ببێته كاره‌سات
وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا
وێستكه نیوز –
وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له چوونی سوپای سوریا بۆ ناو شاری عه‌فرین ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چوونی سوپای سوریا بۆ عه‌فرین ره‌نگه ببێته كاره‌سات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌كر بۆزداغ وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، وتی: "له نزیكه چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ین كه باس له ئاماده‌كاری هێزه‌كانی سوپای سوریا بۆ چوونه عه‌فرین ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه".
وتیشی: "چوونی هێزه‌كانی سوپای سوریا بۆ عه‌فرین ره‌نگه ىبێته كاره‌سات له ناوچه‌كه‌دا"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "حكومه‌تی سوریا هه‌نگاوێك نانێت كه ببێته‌هۆی دابه‌شكردنی وڵاته‌كه".
به‌كر بۆزداغ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "توركیا سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیپێدانی پرۆسه‌ی عه‌غرین و پاشگه‌ز نابێته‌وه و تا له‌ناوبردنی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێ".
له 20ی كانوونی دووه‌می رابردوو حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگری هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد به ئامانجی ده‌ركردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" كه به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات، به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی سوریا به توندی ئیدانه‌ی هێرشی توركیای بۆسه‌ر عه‌فرین كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و شاره به‌شێكی جیانه‌بووه‌وه‌یه له سوریا، روسیاش داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بگرن.
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:09:09:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت