مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌سه‌ر بودجه بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه ده‌كات
مه‌سعود حه‌یده‌ر
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه فراكسیۆنه‌كانی شیعه و سوننه ھه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ له پرۆژه‌یاسای بودجه دایانناوه، داواش له پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه ده‌كات هه‌موویان له دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵن پرۆژه‌یاساكه به‌وشێوه‌یه تێپه‌ڕێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه كرد.
مه‌سعود حه‌یده‌ر نووسیویه‌تی: "به پێی زانیارییه‌كانی به‌نده فراكسیۆنه‌كانی شیعه و سوننه بۆ خۆڵكردنه چاوی شه‌قامیان و موزایه‌ده‌كردن له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ھه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ له پرۆژه یاسای بودجه دایان ناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ڵاحیاتی په‌رله‌مان نییه و ده‌بێت حكومه‌ت به نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به ھیچ شێوه‌یه‌ك داواكانی كوردی تێدا نییه و به نیازن وه‌كو بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن بۆ شه‌قامی سوننی و شیعی به‌كاری بێنن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "بۆیه داواكارم له ھه‌موو ھاوڕێكانم له پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه 2018/2/27 ئاماده‌بن و به ھیچ شیوه‌یه‌ك نابێ قبوڵ بكه‌ین پرۆژه یاسای بودجه به‌م ناوه‌ڕۆكه‌ی تێپه‌ڕێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ھه‌موو رێكارێكی په‌رله‌مانتاری و دیموكراسی بگرینه به‌ر بۆ رێگرتن له به‌زۆرینه تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی 2018".
مه‌سعود حه‌یده‌ر كه سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕانه راشیگه‌یاندووه كه "له‌م یاسایه پێشێلكردنێكی گه‌وره‌ی مافی مووچه‌خۆران و كه‌سوكاری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و گشت چین و توێژه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانی تێدایه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "بێگومان جوانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌و یه‌كهه‌ڵوێستیه بووه بۆ قووتی خه‌ڵك و پرسه نیشتمانییه‌كان".
PM:08:08:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت