ئه‌ردۆغان بۆ پوتن: گه‌ر سوریا له‌گه‌ڵ كورد رێكبكهوتێت كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا به سه‌رۆكی روسیای راگه‌یاند كه گه‌ر رژێمی سوریا رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كان بكات كاردانه‌وه‌ی توندمان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیاوه كردووه و تاووتوێی دواگۆڕانكارییه‌كانی سوریا و هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتیان له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: "هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان له سووربوونی هه‌ردوو وڵات بۆ درێژه‌دان به هاریكاری له شه‌ڕی تیرۆر كرووه‌ته‌وه و تاووتوێی دواگۆڕانكارییه‌كانی ئیدلب و عه‌فرینیان كردووه".
هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی دروستكردنی خاڵی چاودێری نوێ له ناوچه ئارامه‌كان له پارێزگای ئیدلب كردووه.
خاڵه‌كانی چاودێری وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنی توركیا، روسیا و ئێران بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا داده‌نرێن.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی سه‌رۆكی توركیا و روسیا له كاتێكدایه كه میدیای ره‌سمی سوریا بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌چنه ناو عه‌فرین.
پێشتر مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه شه‌ڕی هێزه‌كانی سوریا بكات گه‌ر بۆ پارێزگاریكردن له شه‌ڕڤانان بچنه عه‌فرین.
له 20ی كانوونی دووه‌می رابردوو حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگری هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد به ئامانجی ده‌ركردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" كه به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات، به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه.
PM:07:57:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت