وه‌زیری نه‌وتی عیراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات
وه‌زیری نه‌وتی عیراق
وێستگه نیوز –
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه دووقۆڵیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری نه‌وت و وزه‌دا، وابڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زیری نه‌وتی عیراق سه‌ردانی توركیا بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق وتی: "جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وت به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك سه‌ردانی توركیا ده‌كات".
وتیشی: "سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه دووقۆڵیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته له بواری نه‌وت و وزه‌دا".
عاسم جیهاد ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری نه‌وتی عیراق تاووتوێی ده‌سـتپـێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركیاوه ده‌كات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "هه‌ناردنه‌كردنه‌كه ته‌نیا له رێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ)وه ده‌بێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق راشیگه‌یاند كه "وه‌زیری نه‌وت له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بانگهێشتی كۆمپانیا توركیـیه‌كان ده‌كات تاوه‌كو بێنه عیراق و پـرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتدا ئه‌نجام بده‌ن".
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه هێزه‌كانی عیراق كۆنترۆڵی هه‌ردوو بیره نه‌وتیـی بای حه‌سه‌ن و هاڤانایان له باكوری رۆژئاوای كه‌ركوك كرده‌وه و به‌وهۆیه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه راگیرا.
به‌رپرسانی عیراق باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناده‌نه‌وه بۆ به‌كارهێنانی بۆرییه نه‌وته‌كه‌ی له كه‌ركوكه‌وه به هه‌رێمدا به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوات".
عیراق له به‌رنامه‌یدایه بۆرییه‌كی دیكه‌ی نه‌وت له بیره‌كانی كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و توركیا رابكێشێت، كه به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و موسڵدا تێده‌په‌ڕێت.
PM:06:33:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت