به‌وێنه: ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی له‌ئێران كه‌وته خواره‌وه مامۆستایه‌كی كوردی زانكۆی تیادابوو
وێستگه نیوز-
له باشووری شاری ئه‌سفه‌هان فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانی به ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیا كوردییه‌كانی ئێران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌نێو فرۆكه‌كه‌دا مامۆستایه‌كی زانكۆی تیادایه كه پسپۆڕه له‌بواری نه‌خۆشییه‌كانی ددان.
دوێنێ له‌كاتێكدا فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كه له‌گه‌شتێكی ناوخۆیدابوو له‌نێوان "تاران- یاسوج" كه‌وته خواره‌وه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه ژماره‌یان 60 كه‌س بوون لاشه‌كانیان بێ سه‌روشوێنه.
یه‌كێك له‌قوربانیه‌كان دكتۆر شاپوور یاری پوور، كه كوردێكی شاری جوانڕۆی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه و پسۆڕی ددان و سه‌رۆكی به‌شی زانسته پزیشكییه‌كانی زانكۆی هه‌مه‌دان بوو، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌یدا له تارانه‌وه به‌ره‌وه شاری یاسووج گه‌شتیان كردووه، له‌و فرۆكه‌یه‌دا بوون كه له‌گه‌شتێكیدا له‌نێوان "تاران- یاسوج" ناوبراو خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا.
بێجگه له‌م مامۆستای زانكۆیه چه‌ندین پسپۆڕی تری كورد له‌نێو ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه .
دوکتور موژگان نەزەری، پزیشكی منداڵان.
دوکتور دانشی، پسپۆری نەشتەرگەری مێشك كە بنەماڵەكەشی لەگەڵدا بووە.
دوکتور عەبدولڕەزا کوردی، دوکتورای دەروونناسی لە ئەمریکا.
فاتمه دالوەند خوێندکاری پزیشکی.
عەلیڕەزا جامعی، خوێندکاری پەرەستاری.
PM:03:09:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 16448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت