عه‌بادی: له‌ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نزیك بووینه‌ته‌وه‌

‌حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نزیکبوونەتەوە لە پێدانی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی کوردستان.


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە کەناڵی DWی ئەڵمانی راگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی‌ گەشتە نێودەوڵەتییەکانی‌ فڕۆکەخانەکانی‌ هەرێم لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە داهاتوویەکی‌ نزیکدا دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ریفراندۆم دەرەنجامی خراپی بۆ هەرێمی کوردستان دروستکرد و وتیشی، "نزیکبوونەتەوە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بەڵام دەبێت چاودێرییەکی ورد هەبێت تا پارەی مووچەخۆران نەچێتە دەستی حزبەکان کە پرسێکی مەترسیدارە".

راشیگەیاند، پاش ئەوەی دڵنیابوون کە دەسەڵاتی ناوەند لە فڕۆکەخانەکاندا بوونی هەیە، ئەوا لەماوەیەکی نزیکدا فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکەنەوە.

هــ. ر


PM:12:11:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 35948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو