دوو سه‌ربازی توركیا له سنوری سوریا بێسه‌روشوێن بوون
دوو سەربازی سوپای تورکیا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا بێسه‌روشوێنبوونی دوو سه‌ربازی خۆی له سنوری سوریا راگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد به‌هۆی بارانبارینه و داڕمانی زه‌وی له سنوری سوریا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی شوباتی 2018، دوو سه‌ربازیان له‌و سنوره دیارنه‌ماون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوو سه‌ربازه‌كه له ناوچه‌ی ئاكشكال له نزیك په‌رژینی سنوری سوریا له سه‌ربازه‌كانی دیكه دابڕاون و دیارنه‌ماون.
راشگه‌یاندووه كه پرۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ربازه ونبووه به‌رده‌وامه و روداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه نییه.
PM:09:49:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت