خانووه بێ تاپۆكانی سنووری سلێمانی به‌م نرخانه تاپۆ ده‌كرێن
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه ده‌ست به تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكانی گونده‌كانی سنووری شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و ئاشكراشیده‌كات، 105 خانوی زیاده‌ڕه‌و ده‌ڕوخێندرێن.
ئه‌مڕۆ 18ی شوباتی 2018، یوسف یاسین سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی به وێستگه نیزی راگه‌یاند: بڕیارێك هه‌یه به‌ناوی بڕیاری ژماره شه‌ش كه تایبه‌ته به‌تاپۆكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتونه‌ته ناو ماسته‌رپلانی شاره‌كانه‌وه‌و له ساڵی 2012دا ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا كاری پێنه‌كراوه.
وتیشی: "ده‌بوو له‌دوای ئه‌و بڕیاره حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكبهێنایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌كرد، بۆیه لێره‌وه تكایان لێده‌كه‌ین ئه‌وه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌و بڕیاره هه‌یه‌و كاری پێناكرێت، تكایه كاری پێبكه‌ن چونكه به‌ته‌نها له سنوری سلێمانی 20 هه‌زار خێزان لێی سودمه‌ند ده‌بن".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تیش سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی وتی:"ئه‌و بڕیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خانووی زیاده‌ڕه‌و ناگرێته‌وه، بۆنمونه له‌سلێمانی 105 خانوی زیاده‌ڕه‌و بونیان هه‌یه‌و ده‌بێت بڕوخێندرێن، به‌ڵام زه‌وی نیشته‌جێبونیان پێده‌درێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بڕیاری تاپۆكردن ئه‌و خانوانه ناگرێته‌وه كه زیاده‌ڕه‌ون و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماسته‌پلانی شاره‌كان دروستكراون.
روونیشیكرده‌وه: ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت و لیژنه‌ی بۆ پێكبهێنرێت، تا هه‌رچی زووه هاوڵاتییان له بڕیاره‌كه سوودمه‌ندببن.
له باره‌ی نرخی هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه له‌كاتی تاپۆكردندا، سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی وتی: "نرخه‌كان به‌پێی شوێنه‌كان دیاریكراون، بۆ نمونه له حه‌وت هه‌زار دیناره‌وه بۆ 20 هه‌زار دیناره، كه ئه‌مه‌ش نرخێكی ره‌مزییه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانه.
PM:07:03:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 21696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت