ئیداره‌ی گه‌رمیان سبه‌ینێی كرده‌ پشوو


وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی‌ ئەگەری‌ روودانی‌ لافاوەوە، ئیدارەی‌ گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2018 بکاتە پشووی‌ فەرمی‌.

هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی‌ ئیدارەی‌ گەرمیان بە ئێن ئار تی‌ راگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم فەرمانگەکانی‌ ئیدارەی‌ گەرمیان، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، بەهۆی‌ ئەگەری‌ روودانی‌ لافاوەوە پشووی‌ فەرمی‌ یە.

ماوەی‌ چەند رۆژێکە هەرێمی‌ کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەری‌ شەپۆلیکی‌ باران بارینەوە و مەترسی روودانی‌ لافاوی‌ لێدەکرێت.


PM:11:15:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت