كه‌سوكاری ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له هه‌ولێر هێرشیان كرایه‌سه‌ر، هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز -
كه‌سوكاری ئه‌و دوو گه‌نجه عه‌ره‌به‌ی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر، هه‌ڕه‌شه ده‌ركردنی كورده‌كان له شاری به‌سره ده‌كه‌ن گه‌ر مافیان پێنه‌درێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كه‌س هێرشیان كرده‌سه‌ر دوو گه‌نجی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی به‌سره كه به گه‌شتیاری هاتبوونه شاره‌كه و گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سوكاری و عه‌شیره‌تی ئه‌و دوو گه‌نجه رایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوی مه‌عنه‌وی رۆڵه‌كانیان نه‌كرێته‌وه و یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت، هه‌موو كورده‌كانی ناو به‌نده‌ری به‌سڕه ده‌رده‌كه‌ن.
دوای رووداوه‌كه‌ش ئاسایشی هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "رووداوه‌كه‌ی نێو بازاڕی شاری هه‌ولێر سرووشتیی بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه بۆ داڕێژراو نه‌بووه، كه تیادا چه‌ند گه‌نجێكی كورد و عه‌ره‌ب ئاڵۆزیی له‌نێوانیان درووست بووه و به‌شه‌ڕ هاتوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌شتیاری له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عیراقه‌وه بۆ گه‌شت هاتوونه‌ته هه‌ولێر".
وتیشی: "به‌پێی وته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمپانیاكه، هۆكاری ئاڵۆزییه‌كه گه‌نجه عه‌ره‌به‌كان بوون كه چه‌ند دروشم و قسه‌یه‌كیان وتووه و دواتر كاردانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كوردی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌ش، شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وتی: "وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و رووداوه به‌كارێكی خراپ ده‌زانین و قبوڵی ناكه‌ین و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش گیراوه‌ته‌به‌ر كه ئه‌و كاره‌یان كردوه".
وتیشی "12 كه‌س له‌سه‌ر لێدانی ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه ده‌ستگیركراون، چونكه ئه‌و كاره دژی پێكه‌وه‌ژیان و كلتوری شاری هه‌ولێر و كوردستانه".
PM:02:13:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 30188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت