بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز مه‌كسیكی هه‌ژاند
وێستگه نیوز -
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر وڵاتی مه‌كسیكی هه‌ژاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه دوو كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری پینۆته‌پا ناشناڵی ویلایه‌تی واخاكی بووه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای مه‌كسیك.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 43 كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌ویدا روویداوه تاكو ئێستا دیار نییه كه قوربانی و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و ژماره‌یان چه‌نده.
بنكه‌ی هۆشداری تسۆنامی زه‌ریای مه‌نگیش رایگه‌یاند كه مه‌ترسی روودانی تسونامی نییه.
19ی ئه‌یلوولی 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر مه‌سكیكی هه‌ژاند و به‌م هۆیه‌وه 369 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
AM:10:57:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت