كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی هه‌ردوو نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست سبه‌ینێ ئاسمان هەوری باراناوی ده‌بێت و هه‌ندێك كات به لێزمه ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی شوباتی 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هەوری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی بارانی به‌لێزمه له كاتی شه‌ودا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14، سلێمانی 10، دهۆك 14، كه‌ركوك 15 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 18ی شوباتی 2018، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا و هه‌ندێك جار به لێزمه ده‌بارێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 12 پله، سلێمانی 10، دهۆك 12، كه‌ركوك 13 پله ده‌بێت.
AM:10:45:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 20884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت