دانپیادانانی ئه‌و گه‌نجانه بڵاوكرايه‌وه كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سه‌نته‌رێكی مه‌ساج
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چوار گه‌نج هه‌ڵیاكوتاوه‌ته سه‌ر سه‌نته‌رێكی مه‌ساجكردن و به زه‌بری چه‌ك داوای پاره‌یان كردووه، پۆلیسیش دانپیادانانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، گرته‌ی دانپێدانانی ئه‌و چوار گه‌نجه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر شوێنێكی مه‌ساج كردن.
به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كه، ئه‌و گه‌نجانه ده‌مانچه‌یان پێ بووه و پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی مه‌ساجكردنیان كردووه و به وته‌ی یه‌كێكیان له‌و شوێنه كاری سێكسیان ئه‌نجامداوه.
هــ. ر
PM:09:48:16/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 32180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت