بومەلەرزەیەک باشووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند
وێستگه نیوز ـ
بەگوێرەی ئاژانسەکانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16ی شوباتی 2018، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر، لە باشووری رۆژئاوای ئێران روویداوە.
بومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر، لە ناوچەی کوریە لە خوزستان روویداوە.
ئەم بومەلەرزەیە، یەکێک بووە لەو 20 بومەلەرزەیەی ئەمڕۆ ناوچەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، بەڵام بومەلەرزەکەی خوزستان بەهێزترینیان بووە.
لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەش، هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
هــ. ر
PM:09:20:16/02/2018
ئهم بابهته 3408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت