سه‌رجه‌م كانیاوه‌كانی سه‌رچنار ژیانه‌وه
سەیرانگای سەرچنارو سەرچاوەی ئاوەکەی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی له‌مڕۆوه هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كانیاوه‌كانی سه‌رچنار ژیاونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ئاوه‌كه لێڵ بووه.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی شاری سلێمانی گرتوه‌تەوە بوه‌تە هۆی تەقینی سەرجەم کانیاکانی پڕۆژەی ئاوی سەرجنار و لێڵبونی ئاوی پڕۆژەکە".
وتیشی: "بۆیە دانیشتوانی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و بەکرەجۆ و راپەڕین ئاگادار دەکەینه‌وه بۆ ماوەی دوو بۆ سێ رۆژ دابەشکردنی ئاو دوا دەکەوێت تکایە ئاگاداربن".
PM:07:56:16/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 8326
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت