وردبینی له لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆتایی هات
لیژنەی وردبینی لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وێستگه نیوز ـ هەستیار
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاره‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممە 13ی شوباتی 2018، هەنگاوە کردارییەکانی وردبینی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە بەغدا لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچو، رۆژی پێنجشه‌ممه 15ی شوبات کارەکانیان بەکۆتاهات.
وتیشی: "لە ماوەی مانەوەیان لە دیوانی وەزارەت وەفدی لیژنەی وردبینی عیراق لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی وردبینیان لە سەرجەم ئەو داتا و زانیارییەکانی دیوانی وەزارەت کرد، لەوانە وردبینیکردن لە دۆسیەی میلاکی دیوانی وەزارەت کە ژمارەیان دەگاتە 634 مامۆستا و فەرمانبەر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هەروەک وردبینیان لە لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایی، بێ مووچە، تەنسیب، ئیعارە)، لەگەڵ کۆی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەت لە پێش پاشکەوتی مووچە و دوای پاشەکەوتی مووچە، هەروەک پێش جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای سیستمی بایۆمەتری بەسەرجەم ناو و ناویشانی وەزیفی و کۆی ئەو دەرماڵانەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەکرێ کرد، لەگەڵ بودجە و خەرجی فیعلی ساڵەکانی (2013 تا 2017)".
ئه‌وه‌شی باسكرد: لیژنەکە تا ئێستا لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، زانکۆی سەڵاحەددین، بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان و زانکۆی هەولێری پزیشکی کارەکانیان بێ کێشە و گرفتە تەواو کردوە، هه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه لیژنەی وردبینی کارەکانیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستپێکردووه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نزیکەی 30 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری هەیە، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بەبێ پاشکەوت پێویستی بە زیاتر لە 37 ملیار دیناره دینار بۆ مووچەی یه‌ك مانگ.
PM:07:24:16/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 15560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت