به‌رپرسێكی عه‌ره‌ب سه‌ردانی قودسی كرد و ئیسرائیلیش پێی نه‌زانی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئاگای له‌و سه‌ردانه نییه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوڵتنانشینی عوممان بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسای له قودسی خۆرهه‌ڵات كردووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 15ی شوباتی 2018، یوسف به علوی عه‌بدوڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسای له قودسی خۆرهه‌ڵات كرد، سه‌ردانه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌و به‌رپرسه عوممانییه له شاری رامه‌ڵا چاوی به مه‌حمود عه‌بادس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین كه‌وتووه.
له‌به‌رامبه‌ریش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاگاداری سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه عوممانییه نییه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا، میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش سه‌ردانه‌كه‌یان به ده‌گمه‌ن وه‌سفكردووه كه به‌رپرسێكی عه‌ره‌ب بتوانێت به‌بێ ئاگاداریی ئیسرائیل بچێته‌ناو مزگه‌وتی ئه‌قساوه.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له 6ی كانونی یه‌كه‌می 2017 قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و به‌ڵێنی دا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه ئه‌و شاره.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌شیدا وه‌زیره‌كه‌ی عوممان رایگه‌یاند: " ده‌بێت برا عه‌ره‌به‌كانمان له هه‌ر كوێیه‌ك بن بێن و سه‌ردانی فه‌له‌ستین بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی كه ده‌بیسترێت وه‌ك ئه‌وه نییه ده ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا بیكه‌ن بێن و به چاوی خۆیان بیبینن".
AM:10:25:16/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت