به وێنه.. وردبینی له لیستی مووچهی وهزارهتی خوێندنی باڵا دهستیپێكرد
دەستبەکاربوونی ئەمڕۆی لیژنەکە
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ سێشهممه 13ی شوباتی 2018، پڕۆسهی وردبینی كردن له لیستی مووچهخۆرانی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهستیپێكرد.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێم كه وێنهیهكی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو لیژنەی باڵای وردبینی مووچە لە بەغدادوە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی شوباتی 2018، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە هەنگاوە کردارییەکانی ئەو لیژنەیە بۆ وردبینی لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێکرد.
ئهوهشی وتووه: بەگەیشتنی وەفدی لیژنەی وردبینی حکومەتی عیراقی لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی، لەلایەن د. خەتاب شێخانی، بەڕێوەبەرە گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و، ئەندامانی لیژنەی وردبینی مووچەی فەرمانبەران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەیبون، گفتوگۆ لە بارەی وردەکاری کارەکان کرا، بۆ ئەوەش د. خەتاب شێخانی ئامادەیی تەواوەتی وەزارەتەکەی بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپات کردەوە.
ئهوهش هاتووه: دواتر لەلایەن لیژنەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو داتا و زانیاری و پێداویستیانەی کە داوایان کردبو خرایە بەردەستی لیژنەی وردبینی حکومەتی عیراقی، بەوەش کارە کردارییەکانی لیژنەکە لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێکرد.
لیژنەی وردبینی حکومەتی عیراقی لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی بەڕچاوکردنی یاسا و پەیکەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان وردبینی لە لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران، لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایی، بێ مووچە، تەنسیب، ئیعارە) دەکات، لەگەڵ کۆی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەت لە پێش پاشکەوتی مووچە و دوای پاشەکەوتی مووچە، هەروەک پێش جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای سیستمی بایۆمەتری بەسەرجەم ناو و ناویشانی وەزیفی (میلاک) بەهەمان شێوە بەر لە جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای جێبەجیکردنی سیستمی بایۆمەتری، لەگەڵ و کۆی ئەو دەرماڵانەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەکرێت.
هــ. ر
PM:02:49:13/02/2018
ئهم بابهته 6264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت