گەسی تاكسی داخرا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی خۆراكی خراپبوو لە شوێنەكەیدا، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی گەسی تاكسی دادەخەن و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت بەهۆی سەرپێچیەكانیەوە دادەخرێت.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی وتی: "لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان، لەلایەن لیژنەی سێ-وە لە گەسی تاكسی دەست بەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپبوودا دەگرن".

سەرۆكی لیژنەكان وتیشی: "بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان، پاش ماوەیەكی كەم لە دروستكردنی ئەوخۆراكە ماددانە پێویستە بەكاربهێنرێن و ناتوانرێت بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵبگیرێت تەنانەت ئەگەر بەفرگەكانیش بەكاربهێنرێت".

وتیشی: "لە گەسی تاكسی دەست بەسەر (پێنج كیلۆ مایۆنیز و پێنج كیلۆ هەویری پیتزا و پێنج كیلۆ باڵی مریشك و پێنج كیلۆ زەیت و سێ كیلۆ هەویری فلافل)ی خراپبوودا گیراوە كە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین، لەگەڵ نەبوونی مۆڵەتی كاركردن".

گۆران قادر ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی پابەند نەبوونی بەمەرجەكانی كاركردن و زۆری سەرپێچیەكانیەوە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، بڕیاری داخستنی شوێنەكە داوە و خاوەنەكەشی رووبەرووی یاسا دەكاتەوە، هەروەها سەرجەمی خۆراكە دەست بەسەردا گیراوەكە لەناودەبرێت.

هــ. ر


PM:02:28:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو