جێگری رابه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان كوژرا
وێستگه نیوز –
له هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا كه گومان ده‌كرێت ئه‌مریكی بووبێت، جێگری رابه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان كوژرا.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان هه‌وڵی كوژرانی جێگری رابه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌ی له هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه پـێده‌چێت ئه‌مریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامی دابێت، راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د خۆراسانی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند كه "له هه‌رێمی وه‌زیرستانی باكور له پاكستان له نزیك سنووری ئه‌فغانستان، خالید مه‌حسود جێگری رابه‌ڕی بزووتنه‌وه‌كه‌مان به هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كوژراوه".
محه‌مه‌د خۆراسانی وتی: "مه‌لا فه‌زڵوڵا رابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌مان (موفتی نور والی والی) له شوێنی مه‌حسود داناوه".
وتیشی: "له‌مه‌ودوا موفتی نور والی والی رابه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان له وه‌زیرستانی باشور ده‌كات".
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌مێژه بووه‌ته په‌ناگه‌ی توندڕه‌وانی پاكستانی و ئه‌فغانی و بیانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه كه چیا و دۆڵێكی زۆری هه‌یه.
پـێشتر به‌رپرسانی ئه‌منی پاكستان رایانگه‌یاند كه پـێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوو هێرشی موشه‌كی له هه‌رێمی پاكتیكای ئه‌فغانستان له نزیك سنووری وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام دراوه و گومان ده‌كرێت ئه‌مریكا ئه‌نجامی دابن و له ئاكامدا خالید مه‌حسود كوژراوه.
PM:11:59:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت