به وێنه.. كۆنسێرتی د. ره‌وا جه‌مال بۆ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت
رەوا جەمال لە ناو هەوادارانیدا.. فۆتۆ: پشتیوان وێستگە نیوز
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
هونه‌رمه‌ند د. ره‌وا جه‌مال عه‌بدول كۆنسێرتی خێرخوازی ئه‌نجامدا و داهاته‌كه‌شی بۆ منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت خه‌رج ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی شوباتی 2018، له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر و رێكخراوی (ناز)ی بێسه‌رپه‌رشتان كۆنسێرتێكیان به‌ناوی (ناز) بۆ د.ره‌وا جه‌مال عه‌بدول سازكرد.
ده‌ریاس فارس، خۆبه‌خش له رێكخراوی (ناز)ی بێسه‌رپه‌رشتان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، مه‌به‌ستیان له‌و كۆنسێرته ئه‌وه بوو بتوانن داهات بۆ منداڵانی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشت كۆبكه‌نه‌وه و بۆ داهاتووش له به‌رنامه‌یاندایه پڕۆژه‌ی دیكه بكه‌ن.
هــ. ر
PM:09:33:10/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت