كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی به‌فر و باران روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هاتنی كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی یه‌كگرتووی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور، شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و ره‌شه‌با ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه له دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 2018/2/11 ده‌ستپێده‌كات و تا نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه پێشبینی ده‌كرێت به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان و بارانی به‌هێز له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ببارێت؟
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه به‌وهۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بینه‌وه به‌تایبه‌تی له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌دا.
AM:11:52:09/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 35340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت