كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی سبه‌ینێ ئاسمان له‌نێون ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌کانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی شوباتی 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵێكی سوك هه‌یه.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه بڵاویكردووه‌ته‌وه: له هه‌ولێر به‌رزترین پله 20، سلێمانی 17، دهۆك 18، كه‌ركوك 23 پله ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سبه‌ینێ شه‌ممه 10ی شوباتی 2018، ئاسمان له‌نێون ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 18 پله، سلێمانی 15، دهۆك 15، كه‌ركوك 20 پله ده‌بێت.
AM:10:58:09/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 10996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت