بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان له‌سه‌ر بودجه، كورد چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی عه‌بادییه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراق چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقن و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، سبه‌ینێ به‌شداری خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌كه ناكه‌ن.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌ست ناكات حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نه‌رمی زۆر به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی كورد و سووننه سه‌باره‌ت به بودجه بنوێنێت، چونكه تائێستا هه‌ر قسه‌ی كردووه و هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستكاری نه‌كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "بڕیاره سبه‌ینێ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه بكرێت و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانن به فه‌رمی ئاگاداریان بكاته‌وه ئایا چ پێشنیارێكی وه‌رگرتووه".
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواكانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن، وه‌كو كورد به‌شداری خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ناكه‌ین".
رۆستایی روونیكرده‌وه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن یان رێژه‌ی 12.67%ی كوردستان بۆ 17% بگه‌ڕێته‌وه، یان ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ سێكته‌ره‌كانی كوردستان دیاریكراوه به ژماره دیاری بكرێن.
له مانگی 12ی ساڵی رابردووه‌وه پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، كورد و سوننه‌ش تێبینییان هه‌یه له‌سه‌ری، هه‌فته‌ی رابردووش عه‌بادی دووجار له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆبووه‌وه، به‌ڵام تائێستا نازانرێت داواكانی كورد جێبه‌جێ ده‌كات یان نا.
AM:11:14:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت