لێدوانی راوێژكارێكی یه‌كێتی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ره‌وتی حیكمه له‌سلێمانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئومێده‌واره كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ره‌وتی حیكمه له سلێمانی گرنگی زیاتر به گه‌شه‌پێدانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بدات.
مه‌لا نیازی هه‌ورامانی، راوێژكاری ئاینی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئومێد ده‌كه‌ن كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ره‌وتی حیكمه له شاری سلێمانی و ئه‌نجامدانی كار و چالاكییه‌كانیان ئه‌و ئومێده بێت كه ئه‌وان لێیان هه‌ڵیانچینیوه به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر، چونكه كردنه‌وه‌ی هه‌ر نووسینگه‌یه‌كی نوێ گرنگه به پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر بدرێت.
ناوبراو روونیكرده‌وه هێشتا زوو قسه له‌سه‌ر ره‌وته‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تائیستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لحه‌كیم هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر كورد باشبووه.
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم نووسینگه‌ی كرده‌وه، ساڵی رابردوو عه‌ممار حه‌كیم جیابوونه‌وه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی راگه‌یاند.
PM:10:49:20/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت