هەڵوێستی هاوپەیمانی سەبارەت بە شاری عەفرین

‌لۆگۆی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری

وێستگە نیوز-
وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت، بەنیگەرانیەوە لەو ڕەوشە نەخوازراوەی عەفرین دەڕوانن و داواكارن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان ژیرانەو دوور لە لۆجیكی هێزی سەربازی بەزوویی چارەسەری دۆخەكە بكەن.

د.رێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، ئەوان بەوپەڕی نیگەرانییەوە لەو ڕەوشە نەخوازراوەی عەفرین دەڕوانن و داواكارن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان ژیرانەو دوور لە لۆجیكی هێزی سەربازی بەزوویی چارەسەری دۆخەكە بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە دەوڵەتی توركیا لەشكركێشی بۆ سەر عەفرین و هیچ ناوچەیەكی دیكەی ڕۆژئاوا ئەنجام نەدات و تواناكان بۆ شەڕی داعش تەرخان بكرێت نەك دژی شەڕڤانانی قارەمان كە پێشەنگی شەڕی داعشن، سەلماندن و ڕێزگرتن لە مافەكانی گەلی كورد لەرۆژئاوا ڕاستەڕێی دابینكردنی ئارامی و ئاسایشە، بەتایبەت كە كچان و كوڕانی شەرڤان توانیویانە ناوچەكانیان لەمەترسی تیرۆری داعش و گروپە "تیرۆریستیەكان" بپارێزن و حوكمێكی خۆبەخۆی شیاو بنیات بنێن. 

وتەبێژی هاوپەیمانی روونیكردەوە، لەم پێناوەشدا پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی كاریگەری خۆی ببینێت بەمەبەستی هێنانەكایەی ئاشتی و ئارامی و پاراستنی خەلكی سیفیلی عەفرین و ناوچەكانی تر وكۆتایی هێنان بە لەشكركێشی و ئاڵۆزییەكان.

لە شەوی رابردووەوە سوپای توركیا هێرشەكانی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.


PM:10:48:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت