عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌مرۆ له‌به‌غدا به‌رێوه چوو، داوای كرد كه به‌نزیكترین كات ده‌سه‌ڵاتی خاڵه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان بده‌نه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها داوای كردووه ئه‌و نه‌وته‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی بكرێت و ته‌نها له‌رێگه‌ی كۆمپانیایی سۆمۆوه هه‌نارده بكرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه نوسینگه‌ی عه‌بادی بڵاویكردۆته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه"ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له‌وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان كرد به سه‌رۆكایه‌تی نیچیرڤان بارزانی و به ئه‌ندامێتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و دكتۆر فواد حسێن".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم تاوتوێ كراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كردۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه هاوڵاتیانی هه‌رێم و به‌شێكن له هاوڵاتیانی عێراق. پێیوسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستان چالاك بكرێته‌وه‌و له‌نێوانیاندا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان
به‌پێی به‌یاننامه‌كه حەیدەر عەبادی باسیلەوەشکردووە، گرنگە هەرێمی کوردستان نەوتی بەرهەمهێنراو رادەستی دەسەڵاتی ناوەندی بکات و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی حکومەتی ناوەندییەوە بێت.
سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان عه‌بادی به پێویستی زانیوە لیژنەکان کارەکانیا تەواو بکەن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و جەختیشی لەسەر پەلەکردن لەو پرسەدا کردووەتەوە.